
هاوڕێی هەتاییم ، دڵدارەکەم سڵاو ، هیوادارم کە باش بی
ئەم ڕۆژانە کە نیم،لەگەڵ دونیا دا چۆنی
بە ئارامی ئەژی ، یا هەر شێتەکەی جارانی
له دوای تۆ ژیان مەحاڵە ، بێ مەڕۆ ، مەڕۆ لەم ماڵە
بێ وەفای بێ عەهد و پەیمان ، وەرە لام دەردم کە چارە
خۆت وتت تا سەر ئەمێنی ، هین منی پەیمان ناشکێنی
درۆت کرد لەگەڵی مندا ، بێ وەفا کردوومتە تەنیا
دڵی من لەمێژە تاڵە ، دڵی من پڕ لە زووخاوە
دڵی من کهناری دەریا ، دڵی من شەپۆلی تەنیا
نازەنین شکاوە باڵم ، نازەنین ڕووخاوە ماڵم
نازەنین ئارامی گیانم ، نازەنین هێز و هەناوم
آهنگ مهدی عزیزی به نام نازنین
باشترین هەستم شێعرێکە ،کردم بە نامەیەک بۆت
من بمێنم یا بمرم ، هەر چاوەڕوان تۆم
تۆ نەبی ئەستێرە گیانم ، لە دووریت فرە وێرانم
تۆ نەبی وەکوو خەیاڵم ،لە خەونی تۆ دا وەیلانم
دڵی من لەمێژە تاڵە ، دڵی من پڕ لە زووخاوە
دڵی من کهناری دەریا ، دڵی من شەپۆلی تەنیا
نازەنین شکاوە باڵم ، نازەنین ڕووخاوە ماڵم
نازەنین ئارامی گیانم ، نازەنین هێز و هەناوم