
تەماشای هەر شتێ دەکەم….
رەنگی پاییزی گرتووە…..
جوانی خۆی لێ شاردوومەوە….
دزێوی ریزی گرتووە.
لە ئاسویکی دوورە دەست….
ئاوا بوو زەردە پائیزی……
دەت گووت بووکێکی بێ نازە….
پەردە جێ دێڵێ بە زیزی
پەڵە هەوریکی چڵکنە….
گرتی سوچێکی ئاسمان….
گەڵای زەردی داریک وەری….
زریان بردی بەرەو نەمان.
چاوم لە ئاسمانا بڕی…..
دڵم هێندەی دیکە گیرا…..
گەلێک بیرە وەری کۆنم….
لە پڕ هاتنەوە بە بیرا.