
چەندەم پێخۆشه دەست بۆ گەردنی
خونچە گوڵێک بووی بۆخۆم دەمچنی
نیزام نیزامە خۆم کوڕه سەرباز
تۆ مەرگی کاکت مەمکوژە بە ناز
لێرەم ناهێڵن دەمبەن بۆ شیراز
بینێ سەر دڵم ناسکە پەنجەکەت
باوەشێنم بکە بە ئەگریجکەت
نیزام نیزامە یارەکەی خۆمی
گوڵی نێو باخان کەنێرەی چۆمی
خۆم دەرتدێنم لە بەندی ڕۆمی